خوێندراوەتەوە: (865)

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق، ڕایگەیاند” بەکارهێنانی یاری منداڵان بە ناوی ڕۆبلۆکس لە عێراق قەدەغە دەکرێت.”

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق، یەکشەممە ١٩ی تشرینی یەکەم، بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی پلانەکانی وەزارەتەکەیان بۆ باشترکردنی ئەخڵاقیاتی کۆمەڵگەی عێراقی بڕیاردراوە بە قەدەغەکردنی بەکارهێنانی یاری ”ڕۆبلۆکس” کە تایبەتە بە منداڵان.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە ئەو بڕیارە بە پشتبەستن بە بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵیە، هەروەها، ئەم بڕیارە دوای لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان و چاودێریکردنی مەیدانی دێت، کە دەرکەوتووە یارییەکە کۆمەڵێک مەترسی ئەمنی و کۆمەڵایەتی و ڕەفتارەکانی لەسەرە.

وەزارەتەکەش دەڵێت” یارییەکە توانای پەیوەندی ڕاستەوخۆ لە نێوان بەکارهێنەران هەیە، کە بەرکەوتنی منداڵان و هەرزەکاران بە هەوڵی بەکارهێنانیان یان ڕەشبگیری ئەلیکترۆنی زیاتر دەکات و هەندێک ناوەڕۆکی یارییەکان دیمەن و ڕەفتار لەخۆدەگرن کە پێچەوانەی بەها و نەریتە کۆمەڵایەتییەکانن.”

جگە لەوەش وەزارەت جەخت لەسەر زیادبوونی حاڵەتەکانی ئالوودەبوون بە دیجیتاڵ و دابڕانی کۆمەڵایەتی لەنێو بەکارهێنەرانی گەنجدا دەکاتەوە بەهۆی زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی یارییەکە.

هەروەها وەزارەتی پەیوەندییەکان، جەخت لەسەر بەردەوامی چاودێری و چاودێریکردنی ئەپلیکەیشن و یارییە ئەلیکترۆنییەکان دەکاتەوە کە ڕەنگە بەها ئەخلاقییەکان پێشێل بکەن یان مەترسی لەسەر سەلامەتی بەکارهێنەران دروست بکەن.

ڕۆبلۆکس

عێراق

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 12 Today: 52 📊 Click Here