خوێندراوەتەوە: (895)

بەرپرسێکی باڵای ئێران جەختی لە پێویستیی هاوکاری نێوان ئێران و عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر کردەوە دەڵێت “دوژمنێکی هاوبەشمان هەیە و دەبێت لەناوی ببەین”.

هەینی ١٢ی ئەیلول نوێنەری سەرۆککۆمار و ئەمینداری گشتیی دەستەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئێران گەیشتە بەغدا بە مەبەستی بەشداریکردن لە دووەمین کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لەنێوان عێراق و ئێران،

حوسێن زولفەقاری، نوێنەری سەرۆککۆمار و ئەمینداری گشتیی دەستەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئێران، ڕایگەیاند” ئەمڕۆ لە ڕووبەڕووبوونەوەی یەکێک لە گەورەترین ئاڵنگارییە ئەمنیی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەم سەردەمەین، ئەویش بازرگانی و بەکاهێنانی ماددەی هۆشبەرە”.

زولفەقاری ئاماژەی بەوەشدا، ئەم دیاردەیە ئاسایشی نەتەوەیی، تەندروستیی کۆمەڵگا بەتایبەت گەنجان و سەقامگیریی ئابووری هەردوو وڵاتی ئێران و عێراقی لەلایەن بازرگانانی نێودەوڵەتییەوە کردووەتە ئامانج.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە ڕوونیشیکردەوە، ئالوگۆڕی زانیاری لە ئەمساڵدا ڕێگەی خۆشکردووە بۆ کەمکردنەوە و بەکارهێنانی ڕێڕەوی نێوان هەردوو وڵات، بەڵام دوژمنە هاوبەشەکەمان پێشکەوتوو و چەکدارە و بە تەکنەلۆژیای نوێ پڕچەک کراوە، بۆیە پێویستە ئاستی هاوکاریی هەواڵگری بەرز بکرێتەوە بۆ ئاستی ستراتیژی لەنێوان هەردوو وڵاتدا.

عێراق

ئێران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 63 Today: 1,034 📊 Click Here