خوێندراوەتەوە: (1.2K)
بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنەی كە بۆ داهاتی تاك دەكرێت لەكۆی 190 دەوڵەتی هەژارعێراق لەڕیزبەندی 76 میندایە.
گۆڤاری گڵۆباڵ فاینانس بڵاویكردوەتەوە، بەپێی داهاتی تاك لە كۆی داهاتی گشتی ناوخۆی هەر وڵاتێك و توانای كڕینی هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بژێوی ئەو 190 دەوڵەتەی جیهان كراوە كە عێراق لە ڕیزبەندی 76 میندایەو داهاتی ساڵانەی هەر تاكێكیش نزیكەی 15 هەزار دۆلارە و لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ڕیزبەندی وڵاتەكەش ئاستی بژێوی تاك كەمتر دەبێتەوە.
بەپێی هەمان گۆڤار، باشوری سودان هەژارترین ناوچەی جیهانە كە داهاتی ساڵانەی تاك دەگاتە 714 دۆلار و دەوڵەمەندترین دەوڵەتیش سەنگافورە كە داهاتی تاكی دەگاتە 156 هەزار دۆلارە، ئەوەش بەو مانایەیە کە دەوڵەمەندترین وڵاتی جیهان بەرهەمی ناوخۆیی سەرتاسەری 10 هێندەی عێراقی هەیە.
