عێراق لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندی هەرێم داوای سەرجەم داهاتەکان دەکات و هەرێمیش رەتیکردۆتەوە سەرجەم داهاتەکان رادەستبکرێت.
میدیای یەکێتی، لەزاری سەرچاوەیەک لە دیوانی چاودێری دارایی عێراق بڵاویکردۆتەوە، کۆبوونەوەی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان و دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوامی دەبێت کە تایبەتە پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان، و هێشتا هەردوولا لەسەر پرسی داهاتی ناوخۆ نەگەیستونەتە ڕێککەوتن.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی هەردوو شاندەکە، حکومەتی عێراق داوای رادەستکردنی تەواوی داهاتی نانەوتی و گێڕانەوەی %50ـی داهاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان کردووە، بەڵام شاندی هەرێمی کوردستان رەتیانکردووەتەوە.
سەرچاوەکە وتوشیەتی، کۆبوونەوەی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان و دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوامی دەبێت کە تایبەتە پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان.
