خوێندراوەتەوە: (1.4K)

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە، دووشەممە کۆبوەوەوەو پێوەر و بنەما سەرەکییەکانی پۆستی سەرۆک وەزیرانی تاوتوێ کرد، هاوکات پیرۆزبایی لە پێکهێنانی ئەنجوومەنی سیاسی نیشتمانی ( سونە) کرد.

لە بەیاننامەیەکدا کە شەوی سێ دوو شەممە ٢٤ ی تشرینی دووەم بڵاوکرایەوە، هاتووە، “چوارچێوەی هەماهەنگی (٢٥١)ـەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە نووسینگەی، هادی عامری گرێدا کە تێیدا کۆبووەکان دوایین پێشهاتە پەیوەندیدارەکانیان بە شایستە دەستووری و سیاسییەکانی قۆناغی داهاتوو تاوتوێ کرد.”

کۆبوونەوەکە تاوتوێی “پێوەر و بنەما سەرەکییەکانی پۆستی سەرۆک وەزیران، و میکانیزمی هەڵبژاردنی لەناو چوارچێوەکەدا” کرد، بە شێوەیەک کە دڵنیایی لە بارەی پێوەرە نیشتمانییە کانەوە بدات و، مەرجی لێهاتوویی و پاکیی و توانای بەڕێوەبردنی دەوڵەت تێدابێت و، توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی قۆناغی داهاتووی هەبێت.

هەروەها کۆبووەکان گوێیان گرت لە ڕاپۆرتی پێشکەشکراو لەلایەن هەردوو لیژنەی سەرکردایەتییەوە کە چوارچێوەکە لە کۆبوونەوەی پێشوودا پێکیهێنابوون، ڕێشکەوتن لەسەر بەردەوامبوونی کارەکانیان و تەواوکردنی ئەرکەکانیان لە هەڵسەنگاندنی کاندیدەکاندا و، تاوتوێکردنی شایستە نیشتمانییەکان، بەپێی بەیاننامەکە.

چوارچێوەی هەماهەنگی پیرۆزبایی لە “پێکهێنانی ئەنجوومەنی سیاسی نیشتمانی” کرد، ئەم هەنگاوەی بە نیشانەیەکی ئەرێنی زانی بەرەو بەهێزکردنی کاری سیاسی ڕێکخراو و، یەکخستنی دیدگا نیشتمانییەکان.

هاوکات کۆبوونەوەکە جەختی کردۆتەوە لە “پابەندبوونی تەواو بە شایستە دەستوورییەکان و ماوە دیاریکراوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو، بە شێوەیەک کە سەقامگیری سیاسی بپارێزێت و ڕێز لە ئیرادەی دەنگدەران بگرێت.”

لە ئێستادا تەنها کورد یەکگرتوو نییە و پەرتوبڵاوە، شیعە گەورەترین هاوپەیمانی خۆی راگەیاند، هەرچی سونەیە دوێنێ هاوپەیمانی خۆیان راگەیاند، یەکێتی و پارتی و لایەنەکانی تری کوردی هەر خەریکی جەنگی میدیای یەکترن

چوارچێوەی هەماهەنگی دەوڵەت

سونە

سەرۆک وەزیران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 82 Today: 2,180 📊 Click Here