خوێندراوەتەوە: (1.1K)

شهماڵ عهبدولوهفا، ئهندامی پێشووی حانهی راپهڕاندنی بزووتنهوهی گۆڕان له سەر چارەنوسی هەردوک باڵی ( کوردسات و زەرگەتەی ) گۆڕان، روونكردنهوهیهك بڵاودەکاتەوە و باس له دابهشكردنی سهروهت و سامانی بزووتنهوهی گۆڕان دهكات و دهڵێت” ئهو بیرۆكهیه دوو كوڕهكهی نهوشیروان مستهفاش پێیان باشبوو”.

لە روونکردنەوەکەدا ناوبراو زیادی کرد ” با بەهێمنی و لەسەر خۆو، بەئەدەب و ئاکارێکی بەرزەوە، لەیەک جیا ببینەوە و دور بکەوینەوە لە پەلاماری یەکتری، سوکایەتی بەیەکترکردن، یەکتر شکاندن”.

دەقی پەیامەکەی شهماڵ عهبدولوهفا:

گیانڕونکردنەوەیەک….

شەماڵ عەبدولوەفا

ماوەیەکە لێرەو لەوێ، لە سۆشیالمیدیای

ئاشکراو شاراوە تا گەیشتە کەنالێکی فەرمی وەک کوردستان٢٤، بابەتێک دەوروژێنرێ سەبارەت بەوەی باڵی کوردساتی بزوتنەوەی گۆران داوای پارەیان لە گردی زەرگەتە کردوە، هەر جارەو بەنرخێک و بەهایەک.

پێش کەمتر لە دوو مانگ، دوای ڕاوێژ لەگەل باڵی کوردسات، من و کاک مستەفای سید قادر دانیشتنێکمان لەگەل کاک چیا رێک خست و چوینە لای تا بیرێک لە دوا دەرچە بکەینەوە بۆ ئەم بارەی نالەبارەی بزوتنەوەکە.

چوونمان وەک رێکمان خستبوو، بەپێشوازیەکی گەرمەوە دانیشتنەکەمان دەست پێ کرد.

کاک نماش بەتەلەفون بەشداری دانیشتنەکەمانی کرد.

کاک مستەفا دەستی کرد بە قسە کردن بۆ ئەو بابەتەی بۆیی چوبوین.

دواتر من درێژەم بە بابەتەکەی کاک مستەفا دا.

کرۆکی بابەتەکەش ئەمە بوو:

وەک ناتوانین رێک بکەوین، ناتوانین پێکەوە کار بکەین، ناتوانین لەژێر یەک چەترو لەیەک ماڵدا هەڵبکەین!!

با بەهێمنی و لەسەر خۆو، بەئەدەب و ئاکارێکی بەرزەوە، لەیەک جیا ببینەوە و دور بکەوینەوە لە پەلاماری یەکتری، سوکایەتی بەیەکترکردن، یەکتر شکاندن.

بزوتنەوەکە هەڵبوەشێنینەوە.

چی سەروەت و سامانی هەیە، دابەشی بکەین.

دواتر، کێ و چی لایەک سەرپشک دەبێت و چی دەکات؟

سەروەت و سامانەکەی دەبەخشێ یان نا؟

لە کۆبونەوەی مامۆستایانی زانکۆ کە هەوڵیک بوو، بۆ ڕێک خستنەوەی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان بە ئامادە بونی کاک مستەفای سەید قادر، م. جلال جەوهەر، کاک دانا عبدالکریم، کاک ئاسۆ ڕەحیم، کاک لیوا جەلال، پێشنیازم کرد وەک ڕای شەخصی خۆم، کە سەرجەم داهات و ممتلکاتی بزوتنەوەی گۆڕان بدرێتە نەخۆشخانەی هیوا.

کوڕەکانی رەوانشاد بیرۆکەکەیان پێ باش بوو وەک پرنسیبێکی سەرەتایی، و وتیان پرس بە برادەرەکانمان دەکەین لەسەر شێواز و فۆرمی کارەکە، وەڵامتان دەدەینەوە.

چیا تەحەفوزێکی ھەبوو لەسەر ممتەلەکاتی ناو گردەکەو وتی؛ ئەو بابەتە لای من بڕاوەیە کە دان وسانی لەسەر بکەین بەلکو رێک بکەوین لەسەر سەروەت و سامانی دەرەوەی گردەکە.

تائێستا چاوەرێی وەڵامین.

بۆ ئەم ڕونکردنەوەیەم، سێ کەس شاھیدن: کاک مستەفا، کاکە نما، و کاکە چیا.

گەر وانیە، هەر یەک لەو سێ بەرێزە دەتوانن تەنها بە یەک وشە بڵێن: “وانیە”.

ئەوجا منیش دوو قسەی تریش هەیە دەیکەم…

گۆڕان

نۆشیروان مستەفا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 12 Today: 52 📊 Click Here