خوێندراوەتەوە: (3.7K)


شانازی دەکەیت بەو ستەمەی کە لە ساڵی ١٩٩٦ وە تا ئێستا لە خەڵکی دەکەیت
شانازی دەکەیت بە دزنی داهاتی هەرێم و داهاتی نەوتی هەرێم بۆ خۆشگوزرانی خۆتان
شانازی دەکەیت بە پرۆژەی بڕینی موچە و دواکەوتنی موچە و نادانی مەوچە ماوەی دوو مانگ زیاتر بە خەڵک
شانازی دەکەیت بە بێ کاریی و دانەمەزراندنی فەرمانبەران و دەرچووی زانکۆکان
شانازی دەکەیت بە بێ ئاوی و بێ کارەبایی خەڵک کاتێک خۆتان ژیانتان لەو پەری خۆشی و خۆشگوزارنیە
شانازی دەکەیت بە ململانێی حزبەکان و هەوڵدان بۆ بەرژەوندی خۆتان
شانازی دەکەیت بە لە ناوچوونی ژیانی گەنجاکانی هەرێم و خۆشی مێنداڵەکانی خۆتان  لە گەشت و سەفەر بۆ وڵاتان بەفیرۆدانی داهاتی هەرێم و خوێندن لە باشترین زانکۆکانی جیهان
شانازی دەکەیت بە هەرێمەیک کە خەڵکەکەی لەژێر نەهەماتی و ستەم و زوڵمی حزبەکان و بە ناو حکومەتە
شانازی دەکەیت بە هەموو سەروەت و سامانەی هاتەنە لەسەی حیسابی موچەی خەڵکی هەژار
شانازی دەکەیت بە مردنی چەندین رۆلەی بێ تاوانی هەرێم بەهۆی سیاسەتە دیکتاتۆرەکاتان
شانازی دەکەیت بە پارتی و یەکێتی و شەری ناوخۆ دژەیەتی کردنی یەکتر
شانازی دەکەیت بە سەرۆکێک کە تەنها قسەیە نەوەک و کردار
شانازیکردن بۆ سەرۆکێکە گەلەکەی لە خۆش و خۆشگوزارەنی دەبێت گەندەڵ نابێت بە دوای بەرژەوەندی  گەلەکەی بێت نەوەکو حزب و دەسەڵات سەرۆکەیەتی  بە قسەی گەورە و جوان نیە بۆ بێدەنگ کردنی خەڵک بەڵکو بە کردنی قسەکەنە بۆ کردار رازی بوونی گەلە بە سەرۆکەکەی نەوەکو بڵێن..
( برۆن لە حکومڕانی شکستان هێنا) ئەو شانازیەی تۆ باسی دەکەیت سەرشۆریە بەرامبەر خەڵکی هەژار و برسی بێ دەسەڵات بەهۆی سیاسەتە دواکەوتوەکانتان  ، ڕووتان بە شێوەیەک ڕەشە بە هیچ شتێک سپی نابێ .
فەرهاد علی /ئەندام لە ڕێخراوی داکۆک

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 72 Today: 1,253 📊 Click Here