سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، شاسوار عەبدولواحید، لە زیندانەوە پەیماێکی بڵاوکردوەتەوە و داوا لە دەنگدەران دەکات، تۆڵە لە دەسەڵات بکەنەوە و دەنگ بە جوڵانەوەکەی بدەن.
سێ شەممە، ١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە زیندانەوە پەیامێكی بڵاوکردەوە و تویەتی “ئەمڕۆ هاوڵاتیان تۆڵەی خۆیان دەکەنەوە و دەنگ دەدەنە نەوەی نوێ، نەچوون بۆ دەنگدان باشترین دیارییە بۆ دەسەڵات و ئەمە وایکردوە بێمنەت بن بەرامبەر بە خەڵک”.
ئەمە لە کاتێکدایە بە پێی یاسای هەموارکراوی هەڵبژاردن، زیندانیکراو مافی دەنگدانی نییە، بۆیە شاسوار عەبدولواحید ناتوانێت بەشداری پرۆسەکە ببێت. شاسوار عەبدولواحید لە ٢ ئەیلولی ٢٠٢٥ بە بڕیاری دادوەر بۆ ماوەی پێنج مانگ سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا لەسەر سکاڵایەکی پەرلەمانتارێکی پێشوی جوڵانەوەکەی.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
جوڵانەوەی نەوەی نوێ
شاسوار عەبدولواحید
