خوێندراوەتەوە: (1.5K)
هونەرمەند شاباز زەمانی، ئەلبومێکی گۆرانی بەناوی یەکپارچە بڵاو دەکاتەوە و بە کۆنسێرتێک ٢٥ تراکی ئەلبومەکەی دەناسێنێت.
دوو شەممە، ٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، شاباز زەمانی، هونەرمەندی گۆرانیبێژ، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و ڕایگەیاند “ئەلبوومەکە بەرهەمی چوار ساڵ شەونخونییە، ویستومانە لە ڕووی هونەریەوە ئاستێکی بەرزی هەبێت و گرنگی زۆرمان بە ئاستی هونەری داوە”.
لە بارەی کاتی بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکەی شاباز زەمانی ووتی “بڕیارە لە ١٢ ئەم مانگە زنجیرە کۆنسێرتێک ئەنجام بدەین لە سلێمانی و کەرکوک، هەڵەبجە، هەولێر، دهۆک، ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پلانمان هەیە لە دەرەوەی وڵاتیش کۆنسێرت ئەنجام بدەین”.
