سه‌نته‌ری میترۆ رایده‌گه‌یه‌نێت كه لێدوانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی كه‌ناڵی رووداو و كه‌ناڵ ٨، ده‌رخه‌ری هه‌ڵكشانی ئامرازه‌كانی بهربهستدانانن له‌به‌رده‌م ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری زانیاری و بازدان به‌سه‌ر یاسا رۆژنامه‌گه‌ری و ئاكاره‌كانی میوانداری میدیاكاران.
چوارشەممە ٢٤ی ئەیلول سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه “ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌ی رۆنامهگهری وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كاتی پرسیارێكی ئه‌یوب وه‌رتێی، په‌یامنێری كه‌ناڵ ٨ دا له‌باره‌ی هۆكاری ئاماده‌نه‌بوونی په‌یامنێری كه‌ناڵی رووداو وتی” كاتێك ئاماده ده‌بن كه هه‌ست بكه‌م ئیلتزاماتی پیشه‌ییانه هه‌یه، له‌وانه‌یه رۆژێك رووبدات تۆش له‌ناو كۆنگره‌كانی ئێمه‌دا نه‌بیت”.
میترۆ ده‌ڵێت: “وه‌ڵامه‌كه‌ی وته‌بێژی حكومه‌ت، هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی تر گه‌ر به‌پێی پێوه‌ره پیشه‌ییه‌كانی ووته‌بێژ روماڵی هه‌واڵه‌كانی حكومه‌ت نه‌كه‌ن له پێشه‌وایاندا كهناڵ٨”.
ده‌شڵێت: “هه‌روه‌ك جهختكردنهوهیشه له‌سه‌ر بێ نرخكردنی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری كه رێگه‌ی داوه رۆژنامه‌نووس له كۆنگره و چالاكییه گشتییه‌كاندا ئاماده بێت”.
میترۆ جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه “كاری وته‌بێژ نییه له كۆنگره‌كانیدا پۆسته‌كه‌ی بۆ هه‌ڕشه‌و جیاكاری به‌كاربهێنێت. ئه‌و رۆڵی كارئاسانیه بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و دوور له جیاكاری و په‌راوێزخستن له‌سه‌ر بنه‌مای رق و وجیاوازی بیروڕا”.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه “به پێی زانیارییه‌كانی میترۆ، كه‌ناڵی رووداو بانگهێشتی ئه‌و كۆنگره‌یه كراوه، كه گه‌یشتونه‌ته شوینی كۆنگره‌كه پێیان وتراوه مایكه‌كه‌یان دانه‌نێن. ئه‌م ره‌فتاره نه‌ك بازدانه به‌سه‌ر یاسای رۆژنامه‌گه‌ری، به‌ڵكو پێچه‌وانه‌ی ئه‌ته‌كێتی میوانداری میدیاكارانه، ئه‌و پرسیاره‌یش ده‌وروژێنێت كه رووداو به‌پێی پێوه‌ری پیشه‌یی ووته‌بێژی حكومه‌ت روماڵ ناكات، بۆ بانگهێشتیان ده‌كه‌ن؟ كه بانگهێشتیان ده‌كه‌ن بۆ ناهێڵن مایكه‌كه‌ی بخاته به‌رده‌متان؟”.
سه‌نته‌ری میترۆ رایده‌گه‌یه‌نێت كه “لێدوانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی كه‌ناڵی رووداو و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌كه‌ناڵ8 ده‌رخه‌ری هه‌ڵكشانی ئامرازه‌كانی بهربهستدانانن له‌به‌رده‌م ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و زانیاری، بازدانیشه به‌سه‌ر یاسای رۆژنامه‌گه‌ری و پێچه‌وانه‌ی لانی كه‌می ئاكاره‌كانی میواندری میدیاكارانه بۆ چالاكی ره‌سمی”.
سەنتەری میترۆ
