خوێندراوەتەوە: (1.7K)

سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند” جێبەجێکردنی پلانی دۆناڵد ترەمپ بۆ هێنانەدی ئاشتی بۆ غەزە دەستکەوتێکی مێژویی دەبێت”.

ڤلادیمیر پوتن، هەینی ١٠ی تشرینی یەکەم، لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند” مۆسکۆ پشتگیری لە دەستپێشخەرییەکانی دۆناڵد ترەمپ، سهرۆكی ئهمریكا دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە کەرتی غەزە.

وتیشی” بەشداریکردنی ڕووسیا لە پرۆسەی ئاشتیدا ڕەنگە پێویست بێت بە لەبەرچاوگرتنی پەیوەندییە متمانەپێکراوەکەی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی، بەتایبەتی فەڵەستینییەکان، گرنگترینیش پرس دامەزرانی دەوڵەتی فەڵەستینە”.

سەرۆکی ڕووسیا ئەوەشی ئاشکراکرد، وڵاتەکەی سەرقاڵی پەرەپێدانی چەکی نوێی ئەتۆمییە، بەو مانایەی کە ئەگەر ئەمەریکا نەیەوێت پەیماننامەی کۆنترۆڵکردنی چەکی ئەتۆمی درێژ بکاتەوە، ئەوا بۆ ڕووسیا گرنگی پێنادات جەختیشی کردەوەلەوەی، تواناکانی چەکی ئەتۆمیی ڕووسیا لە هەموو وڵاتانی دیکە زیاترە.

ڕووسیا

ئەمریکا

غەزە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 226 Today: 550 📊 Click Here