خوێندراوەتەوە: (1.1K)

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر پێشێلکردنی هەموو یاسا و عورفە.

نێودەوڵەتییەکان بوو. هاوکات داوا لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات هاوپەیمانێتییەکی سیاسی، ئابووری و بەرگریی سەربازیی هاوبەش دروست بکەن.

یەکشەممە ١٤ی ئەیلول محەممەد شیاع سوودانی بە کەناڵی “جەزیرە”ی قەتەریی ڕایگەیاند: “هیچ شتێک نییە ڕێگری بکات لە پێکهێنانی هاوپەیمانیی وڵاتانی ئیسلامی لە شێوەی هێزێکی ئەمنی هاوبەش بۆ بەرگری لە خۆیان. وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی کارتی زۆریان هەیە کە دەتوانرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژیی ئیسرائیل بەکاربهێنرێت”. وتیشی، ئیسرائیل تەنیا بە هێرشکردنە سەر قەتەر ناوەستێت.

بە وتەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، “حکومەتی ئیسرائیل هەموو شتێکی بە کەم سەیر کردووە و ئەوەی زیاتر لە دوو ساڵە لە غەززە ڕوودەدات کوشتنی بە بەرنامەیە”.

ئەوەش لە کاتێکدایە سێشەممەی ڕابردوو، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر بارەگای شاندی دانوستانکاری بزووتنەوەی حەماس لە دەوحە، سەرەڕای ڕزگاربوونی سەرکردەکانی حەماس، بەڵام شەش کەس لەو هێرشەدا گیانیان لەدەست دا.

سەرۆکوەزیرانی عێراق

سودانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 19 Today: 102 📊 Click Here