سێنتکۆم، ڕایگەیاند” لە دواین ئۆپراسیۆنیان لە سوریا تونیان زیاتر لە ١٥ حەشارگە و کۆگای نهێنی داعش لە باشوری ئەو وڵاتە بۆردومان بکەن و بە تەواوی وێران بکرێت،”
فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا(سێنتکۆم)، بڵاویکردەوە ” ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش و فراواندا کە لە نێوان ڕۆژانی ٢٤ بۆ ٢٧ ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، توانیمان گورزێکی کاریگەر لە پاشماوەکانی داعش لە باشووری سوریا بوەشێنین و لە ئەنجامدا زیاتر لە ١٥ حەشارگە و کۆگای نهێنیی چەکی ئەو گرووپەیان لە ناوچەکانی پارێزگای ڕیف دیمەشق وێران کرد.”
ئاماژە بەوەشکردوە، ئۆپراسیۆنەکە لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانی و زەمینییەوە ئەنجام درا، هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هێزە سوورییەکان دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گرت و لەناویان بردن کە پێکهاتبوون لە زیاتر لە ١٣٠ گولـلە هاوەن و مووشەک و ژمارەیەکی زۆر چەکی سووک و ڕەشاش و مین و دژەتانک و کەرەستەی دروستکردنی بۆمبی چێنراو، هاوکات بڕێک ماددەی هۆشبەریش لەناو حەشارگەکاندا دۆزرانەوە و لەناوبردران.
سێنتکۆم دەڵێت” ئەم ئۆپراسیۆنانە، ڕێگە بەو گرووپە تیرۆریستییە نادات جارێکی دیکە خۆی ڕێکبخاتەوە یان بتوانێت هێرش هەناردەی ناو خاکی ئەمریکا و جیهان بکات، بۆیە بەردەوام و چاوکراوە دەبن لە ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لە سوریا.”
.
سێنتکۆم
داعش
ئەمریکا
سوریا
