خوێندراوەتەوە: (1.2K)

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، سێ ڕۆژی دیاریکردوە بۆ ئەو بەربژێر و لایەنانەی ناڕازین لە ئەنجامی هەڵبژاردن و لە ڕێگەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەوە بەدواداچوون بۆ تانەکان دەکرێت و یەکلا دەکرێنەوە.

سێ شەممە، ١٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕۆژنامەوانانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە میدیاکانی ڕاگەیاند “لە ئەمڕۆوە تا ڕۆژی پێنج شەممە، بەربژێر وهاوپەیمانی و لایەنەکان، ئەگەر تانەیان هەیە لە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن دەتوانن تانەکانیان ڕادەستی کۆمسیۆن بکەن لە ماوەی ئەم سێ ڕۆژەدا”.

“دوای تانەدان لە ئەنجامەکە، لە ماوەی هەفتەیەکدا کۆمسیۆن بە ئامادەکردنی ڕاسپاردە لە بارەیەوە، دواتر دەنێردرێتە لای دەستەی دادوەری هەڵبژاردن و لە ماوەی دە ڕۆژدا تانەکان یەکلا دەکەنەوە”، سەرۆکی تیمی ڕۆژنامەنووسانی کۆمسیۆن وا دەڵێت.

١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، لە ١٢ مانگدا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان لە لایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاندراو دوێنێ (١٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٥) ئەنجامی کۆتایی لە لایەن کۆمسیۆنەوە بڵاوکرایەوە، دوای یەکلاکردنەوەی تانەکان، ئەنجامی کۆتایی دەنێردرێت بۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق و یەکەم ڕۆژی کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە لایەن دادگاکەوە دیاری دەکرێت، کە یەکەم دانیشتن لە لایەن نوری مالیکیەوە بەڕێوەدەچێت، وەک بەتەمەنترین پەرلەمنتار.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

کۆمسۆنی هەڵبژاردن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 99 Today: 427 📊 Click Here