هەر سێ هێزی کوردی کە دوانیان ئیسلامین و سێهەمیشیان مەیلی ئیسلامی هەیە، کۆبوونەوە بۆ رێککەوتن لەسەر کاری هاوبەش لە بەغدا.
رۆژی یەک شەممە ١٩ ی کانووی دووەم لە راگەیاندنێکی هاوبەشی هەر سێ هێزی” هەڵوێست و یەکگرتوو و کۆمەڵ” ئاماژە بەوە دەکەن، ئەمڕۆ یەكشەممە ٧ ی کانوونی دووەم لەبارەگای سەركردایەتی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە هەولێر، ئەم سێ لایەنی ( یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، رەوتی هەڵوێست، كۆمەڵی دادگەریی كوردستان) كۆبوونەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هەماهەنگی و كاری هاوبەش لە بەغداد”.
هەروەها لە راگەیاندنەکەدا هاتووە ” هەر سێ لایەن لەسەر چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان، پاراستن و بەدەستهێنانی شایستە داراییەكان و مافە دەستوریەكانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان. سەرقاڵی پێکهێنانی هاوپەیمانییەکن”.
لە کۆتایی راگەیاندنەکەدا هاتووە ” هەر سێ لایەن هاوڕابون لەسەر درێژەدان بە كۆبوونەوەو گفتوگۆكان”.
لە هەڵبژاردنی ١١ ی تشرینی دووەمی پەرلەمانی عێراق لیستی هەڵوێست توانی ٥ کورسی و یەکگرتوو ٤ کورسی و کۆمەڵ ١ کورسی بە دەستبهێنێت.
کاری هاوبەش
هەڵوێست
یەگرتوو
یەکێتی
