وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم، كاراكردنی زانكۆلاینی بۆ ده‌رچوانی پۆلی ١٢ی ئاماده‌یی راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئەمڕۆ ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٥، پڕۆسه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ وه‌رگرتنی ده‌رچوانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و له ئه‌مڕۆوه سێشه‌ممه‌وه كاتژمێر یەکی دوای نیوه‌ڕۆ، زانكۆلاین بۆ ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژ بۆ ده‌رچوانی ١٢ی ئاماده‌یی (زانستی، وێژه‌یی، پیشه‌یی، نێوده‌وڵه‌تییه‌كان) كارا ده‌بێت.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ده‌رچوان له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌توانن فۆڕمی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕبكه‌نه‌وه و پێشكه‌شی بكه‌ن، هه‌روه‌ك ده‌رچوان ده‌بێت سه‌ردانی خوێندنگه‌كانی خۆیان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕ (Username) و (Password).
وەزارەتەکەش دەڵێت” ئه‌مساڵ ٥٧ هه‌زار و ٩٨٠ مافی پێشکەشکردنی داوکاریان بە زانکۆلاین هەیە و دەتوانن داواكاری بۆ ٦٨٠ به‌ش له هه‌رسێ جۆر خوێندنی (زانكۆلاین) و (پارالێل) و (ئێواران) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ – ٢٠٢٦ له ١٦ زانكۆی حكومی له هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
لینکی زانکۆلاین
سیستەمی زانکۆلاین
هەرێمی کوردستان
