خوێندراوەتەوە: (988)
هەینی ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٥، رووداوێکی هاتووچۆ لە حاجی ئۆمەران ڕوویدا و بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران، بڵاویکردەوە، رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان بارهەڵگرێک لە جۆری مێرسیدس ئەکترۆس و تۆیۆتا کرۆلایەک روویداوە و بەهۆیەوە پێنج کەس بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتیەکە دەڵێت” رووداوەکە لە لۆفەکانی حاجی ئۆمەران لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران روویداوە و قەمەرەکە زیانێکی زۆری مادیشی بەرکەوتووە.”
سۆران
ڕووداوی هاتووچۆ
