خوێندراوەتەوە: (6.3K)

سکارلێت جۆهانسن، ئەکتەری ئەمریکی، لە گەشتەکەیدا بۆ ناساندن و پێشاندانی فیلمە نوێیەکەی “Jurassic World Rebirth”، دەچێتە سیئۆلی کۆریای باشوور.

لە رێوڕەسمی پێشاندانی فیلمەکە کە رۆژی سێشەممە 1ـی تەممووزی 2025 بەڕێوەچوو، جگە لە جۆهانسن، گاریس ئێدواردز، دەرهێنەری فیلمەکە و بەشێکی دیکە لە ستافی فیلمەکە ئامادەبوون.

پێشاندانی تایبەتی فیلمەکە لە سیئۆل، وێستگەی کۆتایی ناساندنی فیلمەکە بوو و پێشتر رێوڕەسمی ناساندن و پێشاندانی لە چەند وڵاتێکی دیکەی جیهان بەڕێوەچوو.

بە سەتان هەواداری زنجیرە فیلمی “Jurassic World” لە رێوڕسمەکەدا ئامادەبوون، ئەمەش یەکەم دەرکەوتنی جۆهانسن بوو لە سیئۆل؛ دوای هەشت ساڵ.

بڕیارە فیلمەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 2ـی تەممووزی 2025 لە سینەماکانی کۆریای باشوور پێشاندەدرێت.

لە چیرۆکی بەشی نوێی زنجیرە فیلمەکەدا، ئەکتەری بەشەکانی پێشوو بەشدار نین کە لە ماوەی 31 ساڵی رابردوودا رۆڵیان لەم زنجیرەکەدا گێڕابوو و تیشک دەخاتە سەر چاخێکی نوێ.

ستیڤن سپیلبێرگ، دەرهێنەری ئەمریکی، دەرهێنەری شەش بەشی رابردووی ئەم بەرهەمە سینەماییە و داهاتیان لە سینەماکانی جیهاندا شەش ملیار دۆلارە، سێ بەشی کۆتایی، زۆرترین داهاتیان بە بەراورد لەگەڵ سێ بەشی یەکەمی بەدەستهێنا، بەشی چوارەمی بەناوی “Jurassic World” لە 2015 بڵاوکرایەوە، داهاتی یەک ملیار و 67 ملیۆن دۆلارە، بەشی پێنجەمی بەناوی “Fallen Kingdom” لە 2018 بڵاوکرایەوە و داهاتی یەک ملیار و 300 هەزار دۆلارە و بەشی شەشەمی بەناوی “Dominion” لە 2023 بڵاوکرایەوە و داهاتی یەک ملیار دۆلارە.

یەکەم بەشی ئەم بەرهەمە سینەماییە بەناوی “Jurassic Park” لە 1993 بەرهەمهێنرا، چیرۆکەکەی لە رۆمانێک بە هەمان ناو لە نووسینی مایکل کرایتۆن وەرگیراوە و لە 1990 بڵاویکردووەتەوە.

رووداوەکانی فیلمەکە لە دوورگەیەک لە ئەمریکای نێوەڕاست، لە نزیک کۆستەریکا روودەدەن، پارکێک بۆ داینەسوورەکان دروستکراوە، لە دوای دەرچوونیان لە پارکەکە، ژمارەیەک گەشتیار و بەشێک لەوانەی لەو شوێنە کار دەکەن، هەوڵدەدەن خۆیان لە دایناسورەکان رزگار بکەن.

فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای یۆنیڤێرسالە و سپیلبێرگ مافی رۆمانەکەی بۆ فیلم؛ بە بڕی یەک ملیۆن و 500 هەزار دۆلار کڕی بوو، دواتریش لەگەڵ نووسەرەکەی گرێبەستێک بە 500 هەزار دۆلار کرا، بۆ گونجاندنی چیرۆکەکە لەسەر شاشە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 57 Today: 1,860 📊 Click Here