خوێندراوەتەوە: (1.6K)

ئەمڕۆ ٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ بڕیاربوو موڵکەکانی چاڤیلاند بخرێتە زیادکردنی ئاشکراوە بۆ ئەوەی قەرزەکانی حکومەتی لێبدرێتەوە، تا نزیک کاتژمێر ١١ هیچ کڕیارێک نەبوو لە ناکاو گەنجێک بە ناوی ئاکار محەمەد حەسەنەوە کە خاوەنی کۆمپانیای بڵبەرە دێت بەبێ هیچ ڕکابەرێک ٦٠ پارچە موڵکەکەی چاڤیلاند دەکڕێت.

لە بەدواداچونێکی (سپی) زانیویەتی کە ئەو موڵکانەی خاوەن کۆمپانیای بڵبەر کڕیویەتی نرخەکەی ٥٢ ملیۆن دۆلارە، خاوەن کۆمپانیاکە ئەمڕۆ پێنج ملیۆن دۆلاری وەک(تەئمین)داناوە و دەبێت لە ماوەی دە ڕۆژدا بڕە پارەی ماوە بدات.

لە چوارچێوەی ئەو بەدواداچونەدا ئاکار محەمەد حەسەن دەبێت بە خاوەنی لە ٢٠٪ی موڵکەکانی چاڤی کە تێکڕای نرخی ٦٠ پارچە زەویە کە ٥٢ ملیۆن دۆلارە.

شاسوار عەبدولواحید لە ئێستادا لە ٨٠٪ی موڵکەکانی لە چاڤی لاند بۆ دەمێنێتەوە.

چاڤیلاند بڕێکیش پارەی کارەبای وەزارەتی کارەبایی حکومەتی هەرێم قەرزارە و پێدەچێت زیادکردنی ئاشکرا بکرێت بۆ بەشێکی دیکەی موڵکەکانی کە بڕی قەرزەکەی کەمە.

شاسوار عەبدولواحید خاوەن کۆمپانیای چاڤی و نالیا، لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٥ دەستگیرکرا و لە ٢ی ئەیلول سزای زیندانی پێنج مانگی بەسەردا سەپیندرا و لە ئێستاشدا بۆ کەیسێکی جیاوازتر دانیشتنی دادگای لە ٣ی تشرینی دووەم هەیە و بە هۆی نەدانی باجەوە بەشێک لە موڵکەکانی خرانە زیادکردنی ئاشکراوە لەوانە چاڤیلاند، چاڤیلاند لەسەر ڕوبەری ٣٨٠ دۆنم زەوی لە ساڵی ٢٠١٣ دروستکراوە.

شاسوار عەبدولواحید

چاڤیلاند

زیادکردنی ئاشکرا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 173 Today: 1,771 📊 Click Here