خوێندراوەتەوە: (1.3K)

راوێژکاری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران، رایدەگەیەنێت کە پێشبینی ناکرێت جەنگ رووبدات، بەڵام جەختیش دەکاتەوە کە هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان.

سێشەممە ٢٧ی ئەیلول حەمید موقەدەمفەڕ، راوێژکاری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاند: “هیچ لۆژیکێکی سەربازی و سیاسی نییە پێمانبڵێت، جارێکی دیکە ئیسرائیل هێرش دەکاتەوە سەر ئێران”.

ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران دەشڵێت” دوای ١٥ ساڵ لە کاری هەواڵگری و مەشقی سەربازی، ئیسرائیل پێیوابوو دەتوانێت ئێران لە ناوبەرێت، بەڵام سەرەڕای ئامادەکاریی تەواویان بۆ هێرشی ئەم دواییە شکستێکی گەورەیان بینیوە دەپرسێت، ئێستا بە چی لوژیکیک هێرش دەکاتەوە سەر ئێران.

موقەدەمفەڕ وتیشی”هێزە سەربازی و ئەمنی و بەرگرییەکانی وڵاتەکەی لە حاڵەتی ئامادە باشیدان، بەڵام لۆژیک پییان دەڵێت ئێستا ئیسرائیل بە شوێنی جەنگ لەگەڵ ئێران نییە و تەنیا بە شوێن ئۆپراسیۆنی دەروونی و راگەیاندنەوەیە بۆ بە ئامانجکردنی ئابووریی وڵاتەکە”.

سوپای پاسدران

ئێران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 72 Today: 1,253 📊 Click Here