خوێندراوەتەوە: (1.4K)

پێنجشەممە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٥، سوپای ئیسرائیل کوژرانی سەربازیکی تریان لە کەرتی غەززە راگەیاند کە سەربازەکە لە فەوجی ٩٣٢ بووە تەمەن ٢١ساڵە.

سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت” سەربازەکەیان بە دەستی یەکێک لە قەناسەکانی بزوتنەوەی حەماس کوژراوە.” هەروەها میدیاکانی ئیسرائیلیش بڵاویانکردەوە کە سەرەڕای هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ئەو قەناس بەدەستە، بەڵام نەیانتوانیوە ئەو کارەبکەن و دەربازی بووە.

بەپێی ئامارەکانی سوپای ئیسرائیل، لەسەرەتای شەڕی غەززەوە، تا ئێستا ٩١٢ سەربازی ئیسرائیلی کوژراون، بەپێی داتاکانیان، ٤٦٦ سەربازیان لە کاتی ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکان لە کەرتی غەززە کوژراون، ژمارەی بریندارەکانیش دوو هەزار ٩١٣ سەربازە، کە برینی ٥٥٤ یان سەختە.

ئەمە لەکاتێدایە، کە ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەزە زیاتر لە ٧٩ هەزار و ٢٢٠ کەس دەبێت کە لە نێوانیان زیاتر لە ١٨ هەزار منداڵ هەیە و زیاتر لە ١٤ هەزار کەسیش بێسەروشوێن بوون.

سوپای ئیسرائیل

شەڕی غەزە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 51 Today: 1,940 📊 Click Here