سەرۆک وەزیرانی عێراق هۆکاری دواکەوتن و نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی خستە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ووتی” هیچ کێشەی سیاسی نییە و تاکۆتایی ساڵ چارەسەر دەکرێت”.
شەوی رابردوو محەمەد شیاع سودانی لە میانەی دیدارێکی لەگەڵ کەناڵی ( رووداو) هۆکاری سەرەکی نەناردنی موچەی مانگی ۹ی پێش هەڵبژاردن خستە ئەستۆی حکومەتی هەرێم و رایگەیاند” نەناردنی موچەی هەرێم کێشەی سیاسی نیە، بەڵکو ئێمە بەردەوامین لە ناردنی، هەموو مانگێکیش موچە دەنێرین، بەڵام حکومەتی هەرێم پابەند نابێت بەناردنی داهاتی نانەوتی.”
وتیشی” بۆ مانگی نۆ، ئینشاڵڵا، بە زوویی دەگات و تا کۆتایی ساڵ کێشەکان چارەسەر دەبن”.
لەبارەی چارەنووسی گرووپە چەکدارەکان محەممەد شیاع سوودانی وتی” ئەو دیاردەیە لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە عێراق و دواتریش بۆ شەڕی دژی داعش دروستبوو.”
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: “لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان رێککەوتووین، کاتێک ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کۆتایی دێت و پەیوەندییەکان دەگۆڕدرێن بۆ پەیوەندیی ئەمنیی دوولایەنە، چی دیکە هیچ پاساوێک بۆ هەڵگرتنی چەک لە دەرەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت نامێنێت.”
سوودانی چارەسەری پێشنیازکراوی خستەڕوو و وتی، “هەرکەسێک چەکی لە دەرەوەی دەوڵەت هەڵگرتبێت، دوو بژاردەی لەبەردەمدا دەبێت: تێکەڵ بە دامەزراوە ئەمنییەکان دەبێت یان روو لە کاری سیاسی دەکات.”
مووچە
ئابووری
هەرێمی کوردستان
