خوێندراوەتەوە: (1.3K)

سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی کرد لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە لەو کەسانە بکرێت کە بەرس و کە متەرخەم بوونە لە بڵاوکردنەوە بڕیاریی بەتیرۆریست ناساندنی حزبوڵڵا و حووسییەکان.

ئەمرۆ ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیداهاتووە، محەمەد شیاع سودانی، فەرمانی کرد لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە لەو کەسانە بکرێت کە بەرس و کە متەرخەم بوونە لە بڵاوکردنەوە هەڵەکەی بڕیاری لیژنەی بلۆککردنی سەروەت و سامانی تیرۆریستان کە لە ڕۆژنامەی وەقایع بڵاوکراوەتەوە تەنیا داعش و قاعیدە دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەت جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەڵوێستە سیاسی و مرۆییەکانی سەبارەت بە دەستدرێژی دوژمن بۆ سەر کەسوکارمان لە لوبنان و فەڵەستین هەڵوێستێکی پرەنسیپییە و جێگەی گفتوگۆ نییە و ڕەنگدانەوەی ئیرادەی گەلی عێراقە بە هەموو جیاوازییەکانەوە لەگەڵ مافی گەلانی برا بۆ ئازادی و ژیانێکی سەربەرزانە لەسەر خاکی خۆیان.

سودانی باسی لەوەشکردووە، هیچ کەسێکی هەلپەرست و مایەپووچ، ناتوانێت موزایەدە بەسەر هەڵوێستی حکومەتی عێراقدا بکات، کە ەمیشە سوور بووە لەسەر پاڵپشتیکردنی خاوەن خاکەکان و ڕەتکردنەوەی داگیرکاریی و دەستدرێژی و جینۆساید و ئاوارەبوونی زۆرەملێ و هەموو ئەو دەستدرێژییانەی کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبارەیەوە بێدەنگ بووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی، بە ژمارە ٤٨٤٨ کە لە ١٧ـی مانگی ڕابردوو دەرچووە، بەڵگەنامەیەکی فەرمیی بڵاوکردەوە کە تێیدا حکومەتی فیدراڵی عێراق، گروپی حزبوڵڵای لوبنان و حوسییەکانی یەمەنی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە.

بە پێی ئەو بەڵگەنامەیە، گرووپی حزبوڵڵا بە زنجیرەی ژمارە ١٨ و حووسییەکانی یەمەن بە زنجیرەی ژمارە ١٩ خراونەتە لیستی تیرۆرەوە. لە خانەی (زانیاریی دیکەدا) نووسراوە “بەشداربوون لە کردەی تیرۆریستیدا” ئەمەش ڕێکارە یاساییەکانی وەک سڕکردنی سەرچاوەی دارایی، ڕێگریی لە هاوکاریی داراییان بە گوێرەی یاسا عێراقییەکان و پابەندییە نێودەوڵەتییەکانیان دەکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 112 Today: 2,128 📊 Click Here