خوێندراوەتەوە: (4.0K)

سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ دابەشکردنی مووچە بریارێکی دەرکرد و دەڵێت”هەینی و شەممە دەبیت مووچە دابەشبکرێت”.

ئاژانسی رەسمی هەواڵی عێراق، لە زاری سەرچاوەكی حكومەتەوە بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، وەزارەتی دارایی و بانكە حكومییە پەیوەندیدارەكانی راسپاردووە كە سبەی هەینی و دوو سبەی شەممە، فەرمانبەرانیان دەوام بكەن بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان.
ئەم بڕیارەی سودانی لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی خانەنشینانی عێراق دواکەوتووە، و ئدارایی عێراقیش هۆکارەکەی بۆ گرفتێکی تەکنیکی گەڕاندەوە.
هاوکات وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمڕۆ لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، کە بەهۆکارێکی تەکنیکی کە پەیوەندی بە سیستمی خەرجکردن و حەواڵەی بانکییەوە هەیە دابەشکردنی مووچە دواکەوتووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 96 Today: 2,622 📊 Click Here