خوێندراوەتەوە: (1.2K)

سبەینێ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە و تاوتوێی رێككەوتنی هەناردەكردنەوەی نەوت و داهاتە نانەوتییەكان دەکات و بەوەش چارەنووسی دابەشكردنی مووچە و ناردنی پارە لەلایەن عێراقەوە یەكلایی دەكاتەوە.

سبەینێ چوار شەممە ٢٤ی ئەیلول، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات و ڕێككەوتنی هەناردنەكردنەوەی نەوت تاوتوێ دەكات.

بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكە، داهاتە نانەوتییەكان و دەستنیشانكردنی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵ لە كۆبوونەوەكە تاوتوێ دەكرێت.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار لەبارەی ناردنی ١٢٠ ملیار دینار بۆ حكومەتی فیدراڵ دەدرێت، بەوەش لە حاڵەتی ڕەوانەكردنی چارەنووسی مووچە یەكلایی دەبێتەوە و لەلایەن حكومەتی عێراقەوە خەرج دەكرێت.

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە خەرج كردنی مووچەی مانگی ٧ی مووچەخۆرانی هەرێم بە مەرجی ڕادەستكردنی بڕی ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ تاكو ڕاپۆرتی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەسەر داهاتی ناوخۆ پێداچوونەوەی پێدا دەكرێت.

ئەنجومەنی وەزیران

مووچە

هەرێمی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 115 Today: 2,555 📊 Click Here