خوێندراوەتەوە: (1.5K)
ئەمڕۆ یەکشەممە دوای یاری دێربی یانەی ریاڵ مەدرید دوو گورزی کاریگەری بەرکەوتوو دوو باشترین یاریزانی لە دەستدا.
هەریەکە لە دانی کارڤاخال و ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد پێکانیان هەیە و پێشبینی دەکرێت لە ٢٦ی ئۆکتۆبەردا بەشداری کلاسیکۆ نەکەن.
کارڤاخال ماوەی چوار هەفتە لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوە.
بەشداریکردنی لە کلاسیکۆدا لە ئێستادا گومانی لەسەرە.
هەروەها ئارنۆڵدیش گومانی لەسەرەو بە پێی زانیاری رۆژنامەکان ئامادەی کلاسیکۆ نابێت.
بەڵام ئیدر میلیتاو هیچ پێکانێکی پاژنەی پێی نییە، بەڵام لێدانێکی سەختی بەرکەوتووە،
ریاڵ مەدرید پێشبینی دەکات کە چارەسەر و چاکبوونەوەی دوو بۆ سێ ڕۆژ دەخایەنێت.
