خوێندراوەتەوە: (1.7K)

ڕۆژنامەنووس ئەلێکس ڕۆدریگێز دووپاتیکردەوە کە کیلیان مباپێ ئەمڕۆ لە مەشق و ڕاهێنانەکانی ڕیاڵ مەدرید ئەمڕۆ ئامادەنەبووە، لەکاتێکدا یانەکەی ئامادەکاری دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مان سیتی لە ڕۆژی چوارشەممە لە قۆناغی شەشەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ.

هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو یاریزانە تووشی ئازار لە قاچیدا بووە، ئەوەش دوای بەشداریکردنی لە یارییەکەی ئەم دواییەی لالیگا بەرامبەر سێلتاڤیگۆ.

بە قسەی سەرچاوەکان ئامادەبوونی بۆ یارییەکەی سبەی بەرامبەر سیتی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بووە بەفەرمی و یاری ناکات.

شایەنی باسە مباپێ لە 5 یاری چامپیۆنزلیگ لەگەڵ ڕیال مەدرید یاری کردووە و 9 گۆڵی تۆمار کردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 163 Today: 1,673 📊 Click Here