خوێندراوەتەوە: (1.4K)

رۆژنامەیەکی عێراقی بڵاویکردووەتەوە کە باڵیۆزی نوێی ئەمریكا هۆشداری بە نوری مالیكی داوە کە ئیسرائیل بەمزوانە هێرش دەکاتە سەر عێراق و پێی وتووە خۆتان بەدوور بگرن لە هێرشی ئیسرائیل.

بە گوێرەی هەواڵیکی رۆژنامەی (المدی) پەیامێکی هۆشداریی ئەمریکا گەیشتووەتە عێراق و دوا لە عێراق کراوە کە خۆی بەدوور بگرێت لە هێرشی ئیسرائیل، بۆسەر نوسینگەکانی حەماس و گروپی حوسییەکان لە بەغداد و گروپە چەکدارە ناوخۆییەکان.

رۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە کە ” ئەو پەیامە مەترسیدارە گەیشتووەتە سەرکردە سیاسیەكان، کە هۆشداری دەدات لە هێرشێکی نزیکی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق و لەڕێگەی هەڵسوڕێنەرە نوێیکەی باڵیۆزخانەی ئەمریكاوە گەیەندراوە، كە داوای لە لایەنی عێراقی کردوە حەماس و گروپی ئەنساروڵای حوسی یەمەن داڵدە نەدات”.

رۆژنامەکە لە زاری “محەمەد نەعناع” توێژەر و ئەکادیمیست ئەم زانیارییانەی پشتڕاستکردۆتەوەو وتویەتی: زانیارییە دزەپێكراوەكان لە دیدارەکەی ئەم دواییەی نوری مالیکی لەگەڵ جوشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد، گەیشتووەتە زۆربەی سیاسەتمەداران و سەرکردەکان چوارچێوەی هەماهەنگی.

عێراق

ئیسرائیل

شەڕ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 251 Today: 1,275 📊 Click Here