لە بەغداد شەڕ و پێکدادان لەنێوان دوو لایەندا دروستبووە، لە ئەنجامدا کەسێک کوژراوە و پێنجی دیکەش برینداربوون.
دووشەممە ١٥ی ئەیلوول لە ناوچەی عەلاوی بەغدا شەڕ و پێکدادان لەنێوان دوو لایەندا دروستبووە، لە ئەنجامدا کەسێک کوژراوە و پێنجی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕووداوەکە بە میدیا عەرەبییەکانی ڕاگەیاند” گرژییەکە لەنێوان چەند کەسێکدا دروستبووە و دواتر بۆ بەکارهێنانی چەکی مام ناوەند گۆڕاوە، لایەنی یەکەم ئۆمبێلێکی وەزارەتی بەرگرییان پێبووە و لەوان کەسێکی مەدەنی کوژراوە، چوار کەسی دیکەش کە پلەکانیان عەمید، پۆلیسی دادوەری، کارمەندی فیرقەی تایبەت بووە، برینداربوون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لایەنی دووەمیش پێنج کەس بوون و یەکێکیان برینداربووە، چوار کەسەی دیکەش کە لەگەڵ ئەم لایەنە بوون دەستگیرکراون، بریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە دەستیپێکردووە، هاوکات کامێراکانی چاودێریش لە شوێنی ڕووداوەکە کۆکراونەتەوە.
بەغداد
هێرشی چەکداری
عێراق
