خوێندراوەتەوە: (1.6K)

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند” شاندێکی باڵای دەستەكە سەردانی گرتوخانەی کانی گۆمی و ئوتێلی لالەزاریان کرد.”

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی دەستەكە، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ئەیلول شاندێکی باڵای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەسەرۆکایەتی دکتۆرە مونا یاقۆ سەرۆکی دەستە سەردانی گرتوخانەی کانی گۆمەیان کرد لەشاری سلێمانی.

شاندەکه بەجیا سەردانی هەریەک لەلاهور شێخ جنگی و پۆڵاد شێخ جەنگیان کرد کە هەریەکەیان بەتەنیا لەژووریک زیندانین، دواتر سەردانی زیندانیانی تری شەڕەکەی لالەزاریان کرد.

تیمی دەستە بەدوا داچونیان کرد بۆ ڕەوشی تەندروستی و شوێنی مانەوەی زیندانیان بەگشتی تەندروستی سەرجەم زیندانیان باشەو کەس و کاریان سەردانیان دەکەن و ئەوانەی داوای پارێزەریان کردووە بۆیان دابین کراوە وە ئەوەی داوای نەکردوە بەئارەزووی خۆی ڕەتی کردۆتەوەو هەروەها ڕێگە بەتلفۆن کردنیش دراوە بۆیان بەکەس و کاریان.

ئاماژەبەوەشکراوە، ئەو زیندانیانەی لەڕووداوەکانی لالەزار دەستگیرکرابوون کەپێشتر لەدژە تیرۆر بوون گوازراونەتەوە بۆ زیندانی ئاسایشی کانی گۆمە کەژمارەیان ئێستا زیاترە لە ٢٠٠ زیندانی .

لەدوای ڕووداوەکانی شەڕی لالەزارەوە تا ئێستا کەیسەکان یەکلا نەکراوەتنەوە بۆیە زیندانیان داوای یەکلاییکردنەوەی و جیاکردنەوەی کەیسەکانیان دەکەن بەڕێگای دادگا ولەکاتێکی دیاری کراودا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 136 Today: 1,234 📊 Click Here