خوێندراوەتەوە: (1.5K)
لە ناحیەی عەربەت لە سلێمانی دەستڕێژی گولە لە بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان ناوچەی عەربەت کراوە.
ئەم شەو ٨ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ جەوهەر ئاوکەڵەیی، کارگێڕی لقی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە پارێزگای سلێمانی بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاندوە” ئۆتۆمبێلێک لە شەقامی سەرەکی و لەبەردەم بارەگاوە تەقەی بە ئاراستەی بارەگاکە کردوە و پاسەوانەکان وەڵامیان داوەتەوە و هێزە ئەمنیەکان لە ڕێگای کامێرای چاودێریەوە هەوڵی دۆزینەوەی تەقەکەرەکە دەدەن”
بە پێی زانیاریەکان هیچ زیانێکی گیانی لە ئەنجامی ئەو ڕوداوەدا نەبوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان
دەستڕێژی گولە
