خوێندراوەتەوە: (1.6K)

ڕێکارە کارگێڕییەکان بۆ پێدانی شایستەی دارایی گەنمی جوتیاران لە هەرێم دەستیپێکردووە و بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی شایستەکانیان بکرێت.

لەوبارەیەوە نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی ئەیلول لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە” کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو جوتیاران ئاگادار دەکرێنەوە و شایستە داراییەکانیان بۆ خەرجدەکرێت”.

بەپێی زانیارییەکان، لە قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی چەکی پارەی جوتیاران بۆ هەرێمی کوردستان ٥٧ ملیار دینار تەرخانکراوە کە ٢٠ ملیار بۆ هەولێر، ٢٥ ملیار بۆ سلێمانی و هەڵەبجە و ١٢ ملیار دیناریش بۆ جوتیارانی دهۆک دابینکراوە.

هەرێمی کوردستان

وەزارەتی بازرگانی

شایستەی دارایی

گەنمی جوتیاران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 93 Today: 2,064 📊 Click Here