خوێندراوەتەوە: (961)

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم رایگه‌یاند كه له چالاكییه‌كدا له گوندی ساڵح ئاغای ناحیه‌ی قۆره‌توو له گه‌رمیان (سێ )بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیر كران.

چوارشەممە ١ی تشرینی یەکەم ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا بلاویکردەوە كه “له‌ئه‌نجامی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری پێشوه‌خت و چاودێری ورد و به‌دواداچوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش له‌ڕۆژی ٢٠٢٥/١٠/١ له‌گوندی ساڵح ئاغای ناحیه‌ی قۆره‌توو له‌گه‌رمیان، توانیان سێ بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیربكه‌ن”.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه “هاوكات ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر بڕی (٩) كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری حه‌شیش و (٤٥) ده‌مانچه‌ی بێمۆڵه‌ت و (٩٢) ده‌نك حه‌بی (میپادۆن) كه بازرگانان ئامانجیان ساغكردنه‌وه‌ی بوو له‌هه‌رێمی كوردستان”.

ده‌زگای ئاسایش راشیگه‌یاند كه “له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌مادده‌ی ٢٥ له‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره ئهقڵییهكان راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانیان به‌رده‌وامه”.

دەزگای ئاسایشی هەرێم

قاچاخچی مادەی هۆشبەر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 27 Today: 55 📊 Click Here