خوێندراوەتەوە: (8.8K)

محمد زەبار ئەحمەد

مەسعود بارزانی لە زەمەنی پۆست مۆدێرندا چاوی لەوەیە دیوەخانەکەی بە سەنتەری بڕیاردان بهێڵێتەوە.
هەرچەندە ماوەیەکی دوروو درێژە ئێمە حکومەت و پەرلەمانێکی کارتۆنیمان هەیە و ڕێسا و یاسای تیا دەرچوێنراوە، کەچی یاساکان لە مەرەکەبی سەر کاغەز و ووشەی خنکاو و پەڕەی تۆز لێنیشتوو زیاتر هیچی تر نین.
هەرکات کوردستان و خەڵکەکەی کەوتنە قەیرانێک یان فەزایەکی تاڵ و شێواو و ناڕوونەوە یەکسەر ئەزانین بۆ وای لێهاتووە ” بێگومان هۆکارەکەی ئەوەیە کار بە یاساکان ناکرێت، لەجیاتی ئەوە رجوع ئەکرێتەوە بۆ دیوەخان و لەوێوە ئیدارە ئەدرێت”.

لە سەروبەندی گۆڕانکاری نێودەوڵەتی و هەرێمیداین و هەرێمی کوردستانیش پەرلەمانەکەی پەکخراوە، وەک بڵێی ئێمە لەزەمەنی پێش حکومەتی پەرلەمانی ئەژین.
لەولاشەوە لەزۆنی زەرد هەڵگەڕاو خەریکی دروستکردنی کۆڕنیشی دهۆکن، لەملاوە خەریکی کۆرنیشی هەواری شارن.
من نازانم تاکەی ئەم بێسەر و بەرییە بەردەوام ئەبێت، بەڵام ئەوەندە ئەزانم عاقیبەتی پاش ٣٤ ساڵی تر لەئێستاوە تێکچوون و لەقوڕنانی میللەتێکە بەدەستی کۆمەڵێک کەسی ناو خێڵەکان و بڕیاردەری میزاجگەر و سەرخەسێنراو.

هیوایەک بۆ بونیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی و هەبوونی پەرلەمانێکی کارا و بەتوانای دوور لەدەستی خێڵ و حیزب نیە.
عاقیبەت ئەوەشی هەیە وەک پەندە کوردییەکە ئەڵێ: ئاو و ئاو ئەچێ!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 72 Today: 1,253 📊 Click Here