خوێندراوەتەوە: (1.0K)

سه‌رۆكی ئه‌مریكا بەردەوامە لە هه‌ڕه‌شه‌کانی و بە جێگری سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا دەڵێت” ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیارێكی دروست نەدات باجێکی گەورە دەدات.”

دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین لێدوانی‌دا ڕایگەیاند” ره‌نگه ئه‌مریكا له ڤه‌نزوێلادا نه‌وه‌ستێت، ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكا بگاته وڵاتانی تر له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری و ئاسایش.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه واشنتۆن زۆر پێویستی به گرین‌لاند هه‌یه به هۆكاری په‌یوه‌ست به ئاسایشی نیشتمانی و ئابووری”.

وتیشی” ئەگەر دێڵسی رۆدریگێز جێگری سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا بڕیارێکی دروست نەدات هاوشێوەی سەرۆکی پێشوتری بەسەر دێت.”

رۆژی شه‌ممه دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند” ئۆپەراسیۆنێکی نایابمان ئەنجامدا بۆ دەستگیکردنی مادۆرۆ و هاوسەرەکەی و تیمەکانمان کارێکی باوەڕپێنەکراویان ئەنجامدا”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌مریكا به‌نیازه قۆناغی گواستنه‌وه له ڤه‌نزوێلا “به‌ڕێوه‌ببات”.

دۆناڵد ترەمپ

ئەمریکا

هێرش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 152 Today: 493 📊 Click Here