دەزگای دژەتیرۆری عێراق ڕایدەگەیێنێت” لە ڕێگەی ٤٠ گورزی ئاسمانییەوە نزیکەی ٥٠ حەشارگەی چەکدارانی داعش لە وادی شای لە زنجیرە چیاکانی حەمرین لەنێوبراون”.
دووشەممە ٢٩ی ئەیلول دژە تیرۆری عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە “تیمەکانمان بە هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ (دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و فیرقەی یەکەمی هێزە تایبەتەکان و فەوجێکی دژە تیرۆری سلێمانی) زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانیان لە پارێزگای سەڵاحەددین لە زنجیرە چیای حەمرین دۆڵی شای ئەنجامدا”.
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی دژەتیرۆری عێراق “ئۆپەراسیۆنەکان بریتی بوون لە ئەنجامدانی ٤٠ هێرشی ئاسمانی و پشکنین و وێرانکردنی ٤٩ حەشارگە و ئەشکەوت، جگە لە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی ئامادەکراو بۆ تەقاندنەوە و ٤٠ گولە هاوەن و ٨٠ مووشەکی ئاربیجی و هەشت بۆمبی چێندراو و کۆمەڵێک ماددەی تەقەمەنی دیکە.
دژە تیرۆری عێراق
عێراق
