خوێندراوەتەوە: (1.7K)
بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، یانەی ڕیال مەدرید ڕووبەڕووی گۆڕانکارییەکی بەرچاو دەبێتەوە لە هێڵی بەرگری ناوەڕاست.
یانەکە بە جددی بیر لە داهاتووی ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگەر و دەیڤد ئالابا دەکاتەوە، کە گرێبەستەکانیان نزیکە لە کۆتایی، لە کاتێکدا گومانەکان لە دەوری توانای جەستەیی و بەردەوام بوونیان لە یانەکەدا هەیە.
ڕاپۆرتەکانی ئەڵمانیا ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەنگە ڕۆدیگەر وەرزی داهاتوو لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەردەوام نەبێت، ئەمەش وایکردووە ئیدارەی یانەی ڕیال مەدرید بیر لە بەهێزکردنی هێڵی بەرگری بکاتەوە بە یاریزانی نوێ، هاوکات چاودێری گەشەسەندنی چەند بەهرەمەندێکی وەک خوان مارتینێز، ڤاڵدێس، ڕیڤاس، هەروەها جاکۆبۆ ڕامۆنیش دەکات، کە لەگەڵ یانەی کۆمۆی ئیتاڵی بەردەوامە لە پێشکەوتنەکانی.
