خوێندراوەتەوە: (668)

سه‌رۆكی رۆحی دروزهكانی سوریا جەختیکردەوە لەوەی رۆڵه‌كانی تایه‌فه‌كه‌ی له سوریا و سوه‌یدا له‌مافی چاره‌ی خۆنوسین پاشگه‌زنابنه‌وه ، ئامانجیان ئەوەیە بە ئازادی بژین.

حیكمه‌ت هیجری ٢٧ی تشرینی یەکەم، له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند” دیدی ئه‌وان خۆی له‌سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوه‌تی ناوچه‌ی سوه‌یدا له‌سوریا ده‌بینێته‌وه‌و له‌وه‌ش پاشگه‌زنابنه‌وه، دەبێت دادپاروەی بۆ دروزەکان دەستەبەربکرێت.”

ئەوەشی ئاشکراکرد، ئەو دروزانەی لەلایەن هێزەکانی دیمەشقەوە ڕفێندراون، ژماره‌یان زیاتر له ٦٠٠ كه‌سه كه له‌نێویاندا ژن و كچ هه‌ن و حكومه‌تیش رێگره له‌وه‌ی دانوستان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه بكرێت.

هاوکات حیکمەت هیجری دوبارە، داوای له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد دان به‌كۆمه‌ڵكوژی دروزه‌كاندا بنێن و بۆ ئه‌وه‌ی راستیه‌كان بۆ رای گشتی ئاشكرا بێت و پشتگیری داواکارییەکانیان بکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ١٣ـی تەممووزەوە لە شاری سووەیدا هێرشی هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە دژی پێکهاتەی درووزی دەستی پێ‌کرد، لەو هێرشانەدا هەر لە دەستدرێژییەوە بیگرە تا کوشتن چەندین کردەوەی دژە مرۆڤایەتییانە لە دژی درووزەکان ئەنجام درا، هێرشەکە بەشێوەیەک بەرفراوان بوو کە هەموو سنووری سووەیدای گرتووە و تێیدا کۆمەڵکوژی ئەنجام درا.

دروزەکانی سوریا

سوەیدا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 57 Today: 2,639 📊 Click Here