خوێندراوەتەوە: (1.1K)

پەرلەمانتارێکی پێشووتری عێراق داوا لە بافڵ تاڵەبانی دەکات بۆ ئەوەی هێندە دەستوەردان نەدات لە کاروباری پارێزگاکە پۆستی پارێزگاری سلێمانی وەربگرێت.

لە نوسینێکدا بە ناونیشانی ” لە یادی دامەزراندنی سلیمانیدا پەیامیک بۆ بەریز سەرۆکی یەکیتی” لەتیف مستەفا دادوەر و پەرلەمانتاری پێشووتری عێراق دەڵێت ” هیچ سیفەتیکتان نیەو هەرچی بتانەویت دەیکەن، یان دەبێت تەنها کاری حیزبی بکەن، یان ئەگەر پێتان خۆشە فەرموون ببن بە پارێزگاری شارەکەو دەسەڵاتەکانی پارێزگار بە گویرەی یاسای پارێزگاکان بەکاربهێنن”.

لەو نوسینەدا ئەو دادوەرە ناسراوە دەڵێت” دوای هەلبژاردن و بانگەشەی هەلبژارنە دەمەوی بە هێمنانە و بە راشکاوانە پێت بڵێم کە سلێمانی ئاستی دابەزیوە لە ئاستی پارێزگاوە بۆ ئاستی قەزایەک، لە سلیمانی حیزب دەوڵەمەندەو خەڵک و دام و دەزگاکانی هەژارن”.

هەروەها دەشڵێت ” لە ئیستادا لەسەردەمی ئیوەدا ئازادی رادەربرین لە پاشەکشەدایە کار گەیشتۆتە ئەوەی بۆ کۆڕو کۆبونەوەی داخراوی ناو هۆلە داخراوەکانیش بەبی مۆلەتی ئاسایش ریگایان پینادریت کە بە هیچ یاسایەک کۆبونەوەی ناو هۆلی داخراو مۆلەتی ناویت ، ئەوە باسی خۆپیشاندان و گردبونەوەی سەرجادە هەر مەکە بڤەیە” .

دەقی نووسینەکە..

لە یادی دامەزراندنی سلیمانیدا پەیامیک بۆ بەریز سەرۆکی یەکیتی

لە یادی سلیمانیدا دەڵێیت لەسەر ریبازی باوکم دەرۆم بۆ خزمەتی سلیمانی دوای هەلبژاردن و بانگەشەی هەلبژارنە دەمەوی بە هیمنانە و

بەراشکاوانە پیت بلیم کە سلیمانی ئاستی دابەزیوە لە ئاستی پاریزگاوە بۆ ئاستی قەزایەک.

لە سلیمانی حیزب دەوڵەمەندەو خەلک و دام و دەزگاکانی هەژارن، حیزب وەک ئەختەبوتی حەوت سەر دەستی بەسەر هەموو جومگە ئابوریەکانی شاردا گرتوەو نەفەسی بۆ کەس نەهیشتۆتەوە لەدەرەوەی خۆی، تۆ دەلیی لەسەر ریبازی باوکم دەرۆم کە وانیە ، دوو بەلگەت بۆ دینمەوە وەک نمونە ئەگەر پیت خۆش بوو دەیانی ترت بۆ دینمەوە:

۱ـ تۆ خۆت کردوە بە حاکمی رەهای شار سەرۆکی دەزگا ئەمنی و سەربازیەکانی ،فەرمان بۆ فەرمانگە مەدەنیەکان دەردەکەی بەبی ئەوەی هیچ سیفەتیکی رەسمیت هەبیت لەکاتیکدا باوکت دوای ۳۱ ی ئاب کە لیرە ئیدارەی سلیمانیان دروست کردەوە بۆ ئەوەی بنەمای یاسایی دابنیت بۆ کارو بریارەکانی خۆی کرد بەسەرۆکی هەریم ئینجا بریاری دەردەکرد تا خۆی نەکرد بەسەرۆکی هەریم جگە لە کاری حیزبی هیچی تری نەدەکرد، بەریزتان هیچ سیفەتیکتان نیەو هەرچی بتانەویت دەیکەن، یان دەبیت تەنها کاری حیزبی بکەن یان ئەگەر پیتان خۆشە فەرموون ببن بە پاریزگاری شارەکەو دەسەلاتەکانی پاریزگار بە گویرەی یاسای پاریزگاکان بەکاربهینن یان ریگا بدەن پاریزگارو دام و دەزگا حکومیکان دەسەلاتی تەواویان هەبیت و ئیوە وەکحیزب چاودیریان بکەن، لە هیچ سەردەمیکدا پاریزگارو ئەنجومەنی پاریزگاو دامو دەزگا حکومیەکان هیندە کارتۆنی و بێ دەسلات نەکراون.

۲ـ باوکت خوا لێیخۆشبیت باوەری تەواوی بە ئازادی رادەربڕین هەبوو ئەوەش یەکیک بوو لەو خالانەی لە شارو لە شاخیش ئەوەی پێناسرابۆوە و ئیمە مانان ئەزمونمان لەگەلیدا هەیە کە سەرەرای رەخنەی توند و زبریش چون بەرگری لە رەخنەگرانی خودی خۆشی دەگرت . بەلام لە ئیستادا لەسەردەمی ئیوەدا ئازادی رادەربرین لە پاشەکشەدایە کار گەیشتۆتە ئەوەی بۆ کۆڕو کۆبونەوەی داخراوی ناو هۆلە داخراوەکانیش بەبی مۆلەتی ئاسایش ریگایان پینادریت کە بە هیچ یاسایەک کۆبونەوەی ناو هۆلی داخراو مۆلەتی ناویت ، ئەوە باسی خۆپیشاندان و گردبونەوەی سەرجادە هەر مەکە بڤەیە .

نمونەی تر زۆرن بەلام مشتیک نمونەی خەرواریکە .

بەداخەوە ئیوە خۆتان شارەزاییتان لە حوکمڕانیدا نییەو ئەوەی لە دەوریشتانن شارەزاییان نییەو ناشاتانەویت کەسی شارەزا لەدەورتان بیت

بەردەوام بوون لەسەر ئەم جۆری ئیدارە دانە رۆژ بەرۆژ دۆخی ناوچەکەی دەسەلاتی ئیوە بەرەو خراپی دەبات

بافڵ تاڵەبانی

دادوەر

سلێمانی

پارێزگار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 117 Today: 1,503 📊 Click Here