خوێندراوەتەوە: (1.5K)
بە مەبەستی کردنەوەی کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
سێ شەممە، ٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ٢٧ ئەم مانگە (تشرینی دووەم)،مایکڵ ریگس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری بەڕێوەبردن و سەرچاوەکان، سەردانی تورکیا، عێراق، هەولێر، ئیسرائیل دەکات، سەردانەکە تا ٥ـی مانگی کانوونی دووەم بەردەوام دەبێت.
هەروەها لە سەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبێتەوە بە ئامانجی جەختکردنەوە لەسەر پابەندبوونی ئەمەریکا بە بەرەوپێشبردنی سەقامگیری، ئاسایش، ئازادیی ئایینی و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا و سەردانی دامەزراوە ئەمریکیەکانیش دەکات.
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر
