خوێندراوەتەوە: (1.6K)

دووشەممە ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٥، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا ئاشکرایدەکات، ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەیاڵە دەشڵێت” ئێران و حزبوڵا دوژمنی ئێمەن و پێویستە سەری ئەو مارانە بقرتێنین.”

تۆم باراك، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی “سكای نیوز” ڕایگەیاند” کاتێک دەڵێین ئاشتی، ئەوە تەنها خەیاڵێكە، هەرگیز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشتی نەبووە، رەنگە هەرگیز ئاشتیش بەدینەیەت، چونکە هەمووان شەڕ لەپێناو رەوایەتی دەکەن.”

باراك لەبارەی چەكی حیزبوڵا وتی” سوپای لوبنان تاکە هێزێکە کە لەسەر زەوی بەردەستە، سوپایەکی باشەو نیازێکی باشی هەیە، بەڵام كەرەستەی پێویستی نییە و ئەمریکا پڕچەکی ناکات.”

جەختیشكرد لەوەی، حیزبوڵا و ئێران دوژمنی ئێمەن، پێویستمان بەوەیە سەری ئەو مارانە بقرتێنین و رێگە لەگەیشتنی دارایی بگرین پێیان.

تۆم باراك

ئەمریکا

لوبنان

حیزبوڵا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 44 Today: 224 📊 Click Here