خوێندراوەتەوە: (1.0K)

شاندێکی ئەمریکا، پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ڕادەستی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو کرد.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بنیامین ناتانیاھو لە نووسینگەکەی خۆی لە قودسی ڕۆژئاوا، پێشوازی کردووە لە ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئارییە لایتستۆن، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئابووری و جۆش گرینباوم، گەورە ڕاوێژکار لە کۆشکی سپی و ژمارەیەک بەرپرس و ڕاوێژکاری دیکە لە کۆشکی سپی.

ڕاشیگەیاند کە لە دیدارەکەدا، شاندەکەی ئەمریکا، پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ کە تایبەتە بە بەدیھێنانی ئاشتی و خۆشگوزەرانی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ڕادەستی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو کردووە.

ئەمریکا

ئیسرائیل

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 1,048 📊 Click Here