خوێندراوەتەوە: (1.7K)

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەسەر پرسی غەززە لە کۆشکی سپی کۆدەبنەوە و کۆتاییهاتنی جەنگی غەززە نزیکە.

دووشەممە ٢٩ی ئەیلول ماڵپەڕی ئەکسیۆسـی ئەمریکی ئاشکرای کردووە، دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل سەبارەت بە پلانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە پێشکەوتنی بەرچاو بەدەستهاتووە.

بەگوێرەی زانیاری ماڵپەرەکە ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جارێد کوشنەر، زاوای ترەمپ لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆبوونەتەوە لەسەر پلانی ترەمپ گفتۆگۆیان کردووە، سەرچاوەیەکی ئەمریکیش لەبارەی کۆبوونەوەکە وتی ، هەردوولا زۆر نزیکن لە گەیشتن بە ڕێککەوتن.

لای خۆیەوە سەرچاوەیەکی نزیک لە نەتانیاهۆ بە دەستەی پەخشی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە، چانسی ڕازیبوون بە پلانەکەی ترەمپ لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕوو لە زیادبوون دەکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە نزیکەی بە دوو ساڵ لە دەستپێکردنی جەنگی غەززە تێپەڕ دەبێت و تا ئێستا ئەو جەنگە بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە ٦٠ هەزار فەلەستینی و هەزار و ٢٠٠ ئیسرائیلی.

ترەمپ

نەتەنیاهۆ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 57 Today: 1,860 📊 Click Here