خوێندراوەتەوە: (1.3K)

سەرۆکی ئەمریکا دووپاتی کردەوە کە ئۆفەری لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە پێگەیشتووە کە ئامادەن هێزەکانیان بنێرن بۆ غەزە بۆ ئەوەی “مامەڵە لەگەڵ حەماس” بکەن، بەڵام وتیشی بۆ ئێستا ئەو داواکاریانەی قبوڵ نەکردووە، چونکە هێشتا کات ماوە بۆ ئەوەی حەماس “کارێکی دروست بکات”.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستەکەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروت سۆشیال نوسیویەتی” ژمارەیەک لە هاوپەیمانە گەورەکانی ئێستامان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکانی دەوروبەری زۆر بە ڕوونی و بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە ئاگاداریان کردوومەوە کە ئەگەر پرسیاریان لێبکەم، ئەوان ئامادەن بە هێزێکی زۆرەوە بچنە ناو غەزە و تەواویان بکەن ئەگەر حەماس بەردەوام بێت لە هەڵسوکەوتی خراپ و پێشێلکردنی ڕێکەوتنەکەی لەگەڵ ئێمە”.

ترەمپ لە درێژەی قسەکانیدا نووسیویەتی “ئەم جۆرە خۆشەویستی و ڕۆحییە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ماوەی هەزار ساڵدا نەبینراوە! چ دیمەنێکە!”

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەم وڵاتانە و ئیسرائیلم وت، هێشتا نا! هێشتا ئومێد هەیە حەماس کارێکی دروست بکات”.

سەرۆکی ئەمریکا لە کۆتاییدا هۆشداریدا وتی “ئەگەر نەیکەن، کۆتایی حەماس، خێرا و تووڕەیی و دڕندانە دەبێت! سوپاس بۆ هەموو ئەو وڵاتانەی دەستیان بۆ یارمەتی درێژ کردووە.”.

بەرپرسان بە ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیلیان ڕاگەیاندووە” تا ئێستا تەنها ئەندەنۆزیا بە ئاشکرا ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ ناردنی هێزی سەربازی وەک بەشێک لە هێزێکی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پاراستنی غەزە لە دوای جەنگەوە، لە کاتێکدا تورکیا و ئازەربایجان بە شێوەیەکی تایبەت خواستێکی لەو شێوەیەیان دەربڕیوە”.

هاوکات ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕۆژی سێشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند ” کە بە پێچەوانەی لێدوانەکانی ترەمپ، وڵاتانی جۆراوجۆر دوودڵن لە ناردنی هێزی سەربازی بۆ کەرتی غەزە، لە ترسی ئەوەی کە ناچار بن ڕاستەوخۆ بەشداری شەڕ لەگەڵ حەماس بکەن لە پرۆسەی هەوڵدان بۆ سەقامگیرکردنی دۆخەکە”.

ترەمپ

حەماس

غەززە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 12 Today: 52 📊 Click Here