خوێندراوەتەوە: (1.7K)

سەرۆکی ئەمەریکا، ترەمپ تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تروس) نووسیویەتی” پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی زۆر باشم لەگەڵ شیی جینپینگ، سەرۆکی چین کرد و گفتوگۆمان لەسەر زۆر بابەت کرد، لە وانە ئۆکرانیا و ڕووسیا، ماددەی هۆشبەری فێنتانیل، سۆیا و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی دیکە کرد”.

لە نووسینەکەیدا هاتووە، “ڕێککەوتنێکی باش و زۆر گرنگمان بۆ جووتیارەکانمان کرد و دۆخەکە بەرەو باشتر دەچێت، جەختیشی دەکاتەوە پەیوەندیمان لەگەڵ چین یەکجار بەهێزە”.

ترەمپ ئاماژەشی داوە، ئەم پەیوەندییە تەواوکەری کۆبوونەوە سەرکەوتووەکەمان بوو لە کۆریای باشوور کە سێ هەفتە لەمەوبەر کرابوو. لەو کاتەوە، بەرەوپێشچوونی بەرچاو لە هەر دوو لاوە هەبووە لە پاراستن و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکانمان بە شێوەیەکی ورد و ئێستاش سەرنجمان لەسەر ئامانجە گەورەکان.

هەروەها سەرۆکی ئەمەریکا نووسیویەتی: بۆ ئەو مەبەستە، سەرۆکی چین بۆ نیسانی ٢٠٢٦ بانگهێشتی پەکینی کردووم و منیش قبووڵم کرد، هاوکات لە بەرانبەردا شی جینپینگم بۆ کۆتایی ئەمساڵ بانگهێشتی کۆشکی سپی کرد.

ترەمپ

چین

رێککەوتن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 82 Today: 2,180 📊 Click Here