خوێندراوەتەوە: (1.6K)

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە کنێستی ئیسراییل رایگەیاند ئەمە سەرەتای مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێیە و دەستی دۆستی و هاوکاریی هەمیشە کراوە دەبێت.

سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە وتارەکەیدا بۆ کنێست (پەرلەمانی ئیسرائیل) جەختی کردەوە: دەستی دۆستایەتی و هاوکاری هەمیشە کراوەیە، تەنانەت بۆ ئێرانیش، ئەمەش سەرەڕای ئەو ڕۆڵەی کە ڕژێمی تاران لە بڵاوکردنەوەی مەرگ و ماڵوێرانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بینیویەتی.

وتیشێ: ئەمە سەرکەوتنێکی سەرسوڕهێنەرە بۆ ئیسرائیل و جیهان، ئیسرائیل هەموو ئەو شتانەی بردۆتەوە کە دەتوانرا بە زەبری چەک بەدەستی بهێنن.

دۆناڵد ترەمپ وتی: کاتی ئەوە هاتووە ئەم سەرکەوتنانە لە دژی تیرۆریستان لە بەرەکانی شەڕدا بەدەستهاتوون بکرێتە گەورەترین خەڵاتی ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

دۆناڵد ترەمپ

ئەمریکا

ئێران

ئیسراییل

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 189 Today: 1,857 📊 Click Here