خوێندراوەتەوە: (7.7K)

ئیسماعیل محمد ساڵح

بۆ چەندەهەمی جارە هەڵبژاردن دەکرێت و حیزبە سیاسیەکان و کاندیدەکانیان هەمان وەعد و بەڵێنى سواوى ساڵانى پێشوو دەدەن بەبێ ئەوەى هیچ شتێکى لێ بەرهەم بهێنرێت ,هۆکارەکەشى ئەوەیە کە سیتمێکى چاودێرى بوونى نیە .

دەبینن چەند ڕۆژێکە بانگەشەى هەڵبژرادن دەستى پێکردووە لە عێراق بە گشتى بۆ پەرلەمانى عێراق . بەڵام حیزبە سیاسیەکانى کوردستان و کانیدەکانیان بەڵێنى سەیر و سەمەرە دەدەن کە زۆر دوور نەڕۆین بۆ بانگەشەى پەرلەمانى کوردستان کە لە ڕۆژى ٢٠/١٠/٢٠٢٤ ئەنجامدرا چەندین بەڵێنى قەبەیان دا بەڵام دەبینین نەک هەر جێبەجێ نەکراوە بگرە پەرلەمان کۆشنەبۆتەوە و دانیشتنى ئاسای نەکردووە هیچ چاودێری و لێپرسینەوەیەکیش بوونى نیە کە بۆ چى دەبێت پەرلەمان دانەنیشێت و کۆ نەبێتەوە, کەواتە دەبێت هاوڵاتیەک وەکو من چ ئاواتێک هەڵبچنێت لەسەر ئەم هەڵبژرادنە لەکاتێکدا قەیرانى موچە هەیە و ئاستى خزمەتگوزاریەکان لە خراپترین دۆخدایە .

بۆچوونى من لێرەدا لەسەر ئەو بنەمایە کە دەبێت بڵێین هەڵبژرادنەوەى هەردووى حیزبى دەسەڵات یەکێتى و پارتى و کانیدەکانیان هیچ سوود و گۆڕانکارییەک دروست ناکات لەسەر داهاتووى کوردستان و عێراق چونکە لە کۆتایدا چەندین گرێبەست و بەرژەوەندى ستراتیژى هەیە کە دەیانبەستێتەوە بە حیزبە گەندەڵەکانى ترى باشوور و ناوەڕاستى عێراقەوە . ئەوەى لەسەر هاوڵاتى پێویستە لەم هەڵبژاردنەدا بیکات بەشداریکردنە تاوەکو دەنگەکەى بە خراپى بەکارنەهێنرێت بەڵکو بکرێتە کارتێکى بەهێز بۆ سزادانى هەردوو حیزبى دەسەڵات لە کوردستان کە وانیش پارتى و یەکێتین

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 72 Today: 1,253 📊 Click Here