خوێندراوەتەوە: (1.4K)

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند ” ساڵی داهاتوو هەموو گەشتەکان بە ڕێگای ئاسمانی بۆ حەج ئەنجام دەدرێن”.

دوو شەممە، ١٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، بۆ میدیاکان قسەی کردوە، و داوا لەو کەسانە دەکات کە ڕۆژی ڕابردوو ناویان هاتۆتەوە بۆ ئەنجامدانی حەج، دەتوانن لە سبەینێوە، ١٨ تشرینی دووەم، سەردانی نوسینگەکانی حەج و عومرە بکەن و تا ٢٧ تشرینی دووەم پێویستە کارەکانیان تەواو بکەن، سەبارەت بە شێوازی حەج لە ساڵی داهاتوودا ڕایگەیاند ” گهشتی وشكانی له ههرێمی كوردستان بۆ حاجیان نامێنێت و ههموویان به گهشتی ئاسمانی گهشت دهكهن”.

“پێویستە ئەو کەسانەی ناویان هاتۆتەوە حەوت ملیۆن و ١٠٠ هەزار ئامادە بکەن، لەگەڵ پاسپۆرت و لەبەرگیراوەی ڕەنگاو ڕەنگی پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری لەسەر لاپەڕەیەک لەبەر بگرنەوە”، وتەبێژی حەج و عومرە وا دەڵێت.

دوێنێ، ١٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، ناوی سێ هەزار و ٩٩١ کەس وەکو هاوڵاتی ناویان دەرچووە، لەگەڵ ١١٣کەسی دیکە لە کەسوکاری شەهیدان بۆ چوونە حەج لە ساڵی ٢٠٢٦.

هەرێمی کوردستان

حەج و عومرە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 49 Today: 2,582 📊 Click Here