وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رێکەوتنی کاتی لە نێوان ئێران و ئەمریکا رەتدەکاتەوە و دەڵێت” پرسانەی که لەبارەی ڕێککەوتنە کاتییەکەوە وروژێنراون، هیچ بنەماییەکیان نییه”.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، قسە و باسەکانی سەبارەت بە ڕێککەوتنی کاتی لە دانوستانەکاندا ڕەتکردەوە و وتی” قسە و باسی زۆر لەسەر شێواز و ناوەڕۆکی دانوستانەکان هەیە، بەڵام ئێمە هیچ کام لەمانە پشتڕاست ناکەین”.
ئاماژه ی به وه شدا: ورده کاری گفتوگۆکان، له نێویشیاندا ئه و پرسانەی که لەبارەی ڕێککەوتنە کاتییەکەوە وروژێنراون، هیچ بنەماییەکیان نییه و داڕشتنی هەر دەقێکی دانوستانیش کارێکی هاوبەشه، ئێمە رێککەوتنی کاتی رەتدەکەینەوە.
بەقایی بە ئاماژەدان بە هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی وتی” تێڕوانینی ئێمە سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە گەمارۆکانی ئەمریکا و وتووێژە ئەتۆمییەکان ڕوون و ئاشکرایە و ئێمە ئاگاداری تێڕوانینی لایەنی ئەمریکیشین”.
بڕیارە پێنجشەممە دانوستانکارانی ئەمریکا و ئێران لە جنێڤ کۆببنەوە، ئەمەش وەک هەوڵێکی دواجار بۆ دوورکەوتنەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی سەیر دەکرێت، لە کاتێکدا ترەمپ سیناریۆکان بۆ دەستێوەردانی ئەمریکا لەبەرچاو دەگرێت ئەگەر دانوستانەکان شکست بهێنن.
ئێران
ئەمریکا
هەرێمی کوردستان
