خوێندراوەتەوە: (7.1K)


بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی سۆران لەمەودوا ڕێگە نادات، هیچ مارکێت و فرۆشیارێک بە ئارهزووی خۆیان داشکان و تیروپشک بۆ كاڵا و بهرههمهكانیان و دیارییهكانیان بکەن، بۆ ئەوەی فێڵ لە هاووڵاتییان نەکرێت.

سەفا سەیدخان، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سۆران، گوت: لە ماوەکانی ڕابردوو بەشێک لە مارکێتەکان لە ڕێگەی داشکاندنی کاڵا و خواردن، فێڵیان لە هاووڵاتییان دەکرد، هەروەها بەشێکی دیکەشیان بۆ سەرنجڕاکێشانی کڕیاران تیروپشکی ناڕاستیان دەکرد.

بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سۆران دەڵێت: فرۆشیار هەبووە زیاد لە دوو ساڵە بە ناوی تیروپشک فێڵ لە کڕیاران دەکات و هیچ دیارییهك پێشکەش بە کڕیارەکانی نەکردووە، هەر بۆیە بەگوێرەی یاسا پێویستە ئەم جۆرە کەسانە سزا بدرێن.

سەفا سەیدخان، گوتیشی: هەر فرۆشیارێک داشکان یان تیروپشک بۆ مارکێت یان شوێنەکەی بکات پێویستە پێشوەختە لە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی فۆرمێکی تایبەت پڕ بکاتەوە، ئەمەش لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییاندایە.

بەشێک لە فرۆشیاران بە ناوی داشکان و تیروپشک بۆ دەرچوونی ئۆتومبێل یان هەر بەرهەمێکی دیکە کڕیاریان چەواشە دەکرد، بەگوێرەی یاسای چاودێریی بازرگانیی پێویستە سزا بدرێن و ڕێگریی لێ بکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 237 Today: 1,285 📊 Click Here